ئەمەریکا بۆ جەنگی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا دەمێنێتەوە
لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەركردەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریكا و بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا، دانفۆرد رایگەیاند: "شانازی بەو پێشكەوتنانە دەكەین كە لە ساڵی 2015ـەوە لە شەری دژی داعش بەدیھاتوون لە عێراق و سووریا".
راشیگەیاند: "لەگەڵ ئەوەشدا ھەڕەشەی رێكخراوەكە كۆتایی نەھاتووە. بۆیە وڵاتانی ناوچەكە نایانەوێ جارێكی دیكە داعش سەرھەڵبداتەوە، لەبەر ئەوە ئەمەریكا وەك ھاوپەیمانێكی نزیك دەمێنێتەوە".
ئەو فەرماندە سەربازییەی ئەمەریكا ئاشكراشی دەكات، ستراتیژییەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش و بیرۆكەكەی لە چوارچێوەی بوونی سەربازییان لە عێراق و سووریا هەموار دەكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، مانەوەی سەربازیی ئەمەریكا پێویستیەكی گرنگە لە چواچێوەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و راوێژكاری سەربازیی لەپێناو زیندوو ھێشتنەوەی ئەركی بەرەنگاربووەنەوەی داعش.
K24