ئەسیل نوجەیفی: ئەمریكا بەهۆی هەڵەكانی عەبادی سزای بەسەر كەسایەتیە عێراقیەكاندا سەپاند
نوجەیفی كە سەركردەیەكی هاوپەیمانیی قەراری عێراقیە، بە كەناڵی (ئەلسۆمەریە)ی راگەیاند "حەیدەر عەبادی هۆكاری سەپاندنی سزاكانی ئەمریكایە بەسەر چوار كەسایەتیەكەی عێراقدا، كە دوو كەسیان پارێزگاری پێشووتری نەینەوا و سەڵاحەدینن".
هەروەها روونی كردەوە كە كاتی خۆی عەبادی ئەو راپۆرتانەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤی پشتگوێ دەخست كە لەبارەی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە عێراق بڵاو دەكرانەوە، ئەگەر ئەوكات ئەو وەك سەرۆك وەزیران بە ئەركی خۆی هەڵسابوایە و هەڵوێستی نواندبا، ئێستە ئەمریكا نەیدەتوانی سزا بەسەر كەسایەتییە عێراقیەكاندا بسەپێنێت
نوجەیفی دووپاتیشی كردەوە كە دەزگا فەرمیەكانی عێراق ناچارن تەواوی سزاكانی ئەمریكا لەسەر چوار كەسایەتیە عێراقیەكە بە هەند وەربگرن، دەنا ئەمریكا سزای حكوومەتی عێراقیش دەدات.
جێی باسە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رۆژی 18ی ئەم مانگە، ناوی هەریەك لە پەرلەمانتار ئەبو مازن، نەوفەل عاكوب پارێزگاری پێشووی نەینەوا، رەیان كلدانی فەرماندەی بزوتنەوەی بابلیون و وەعد قەدۆ فەرماندەی هێزی شەبەك لە دەشتی نەینەوای خستە لیستی سزاكانەوە، تۆمەتباری كردن بە گەندەڵی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ.
باسنیوز