هێڵی ئاسمانیی عێراقی داوای کۆکردنەوەی پارە لە گەشتیاران بۆ کڕینی بەنزین دەکات
گەشتیارێکی عێراقی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە ورایگەیاندووە، کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قرتاج لە تونسی پایتەختی تونس گیریان خواردووە.
وەک ئەو گەشتیارە باسی دەکات، دەستەی فڕۆکەوانیی فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بە گەشتیارەکانی راگەیاندووە، کە بەنزینی نەماوە و پێویستە گەشتیارەکان بڕی سێ هەزار دۆلار کۆ بکەنەوە بۆ ئەوەی فڕۆکەکە فول بەنزین بکەن و بگەڕێنەوە عێراق.
باسنيوز