فەرماندەی باڵای میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هێرش دەکاتە سەر حەمەد بن عیسا ئال خەلیفەی شای بەحرێن
فەرماندەی باڵای میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هێرش دەکاتە سەر وڵاتێکی کەنداوی عەرەبی و باسی چارەنووسی شای وڵاتەکە دەکات.
هادی عامری، فەرماندەی حەشدی شەعبی و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح (سەر بە حەشدە) لە پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، چارەنووی حەمەد بن عیسا ئال خەلیفەی شای بەحرێن هەمان چارەنووسی سەدام حوسێنی سەرۆکی رژێمی بەعسی عێراق دەبێت.
هاسی عامری سەرکۆنەی لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتیی شیعەمەزهەبی لە بەحرێن کردووە، کە حکوومەتی ئەو وڵات بە تیرۆریست تاوانباری کردبوون و رۆژی هەینی 26-7-2019 لەسێدارە دران.
عامری لەسێدارەدانی ئەو دوو شیعەمەزهەبە بە سەرەتای ”کۆتاییەکی دڵنیا“ی دەسەڵاتی شای بەحرێن دادەنێ، کە بە ”خیانەتکار و کرێگرتە“ ناوی بردووە.
باسنیوز