له داقووق پۆلیسی عێراق دەستڕێژی گولەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردو و شەش كەسیان كوشت

له داقووق پۆلیسی عێراق دەستڕێژی گولەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردو و شەش كەسیان كوشت


پاش ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس ئاماده‌ نه‌بووه‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كوشتنی ٧ كه‌س به‌ دڵی ئه‌وان ئاشكرا بكات، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌فسه‌ره‌كه‌یان كوشت.

شه‌وی رابردوو هیوا ڕەشید، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی داقووقی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "کاتژمێر ١٢ی شەو، تیرۆریستانی داعش بۆردومانی گوندی (زەندی مەلا یوسف)یان کرد بەوهۆیەوە ٤ کەس برینداربوونە کە ژن و منداڵیان تێدایە".

روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌مان كات و له‌ هه‌مان ناوچه‌، پۆلیسی فیدراڵی دەستڕێژی گولەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە کە ٧ سەرنشینی تێدابووە و شەشیان گیان لە دەستداوە و سەرجەمیان هاووڵاتی سڤیلن و خەڵکی ناوچەکەن".

به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی كه‌ركووك به‌ پله‌ی ملازم به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌چێته‌ شوێنی كوژرانی ٧ كه‌سه‌كه‌، ئه‌و هێزه‌ ئه‌منییانه‌ی كه‌ حه‌وت هاووڵاتییه‌كه‌یان كوشتبوو، داوایان له‌ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پێكدادان له‌نێوان هه‌ردووﻻ ڕووی داوه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیس كوژراوه‌.








باسنيوز
Top