وەزیری دارایی: عێراق رووبەڕووی کارەساتێک دەبێتەوە
فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، بە رۆژنامەی (ئیندپێندێنتی)ی بەریتانی راگەیاندووە، پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی کەنداوی عەرەبی، کێشەی گەورە لە ناوچەکە دروست دەکات.
فوئاد حوسیێن پێی وایە ئەگەر ئێران بەڵێنی خۆی لە داخستنی گەرووی هورمز بباتە سەر، ئەوا عێراق رووبەڕووی کارەساتێک دەبێتەوە، جونکە بەندەرەکانی بەسرە دەروازەی سەرەکیی هەناردەکردنی نەوتی عێراقن و بە داخستنی گەرووی هورمزیش، هەناردەی نەوتی عێراق لە بەسرە دەوەستێ.
ماوەیەکە ئاڵۆزییەکانی کەنداوی عەرەبی زیادی کردووە، بە تایبەت دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیدا گرت.
باسنيوز