باڵیۆزخانەی ئەمریکا سزاکانی وڵاتەکەی بەسەر چوار سەرکردەی عێراقی ئاشکرا دەکات.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا سزاکانی وڵاتەکەی بەسەر چوار سەرکردەی عێراقی ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 23-7-2019، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو چوار بەرپرسە ئیداری و میلیشیاییەی عێراق مافەکانی مرۆڤیان پێشێل کردووە و لە کەیسی گەندەڵی تێوەگلاون.

رۆژی 18ـی ئەم مانگە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەریەکە لە ئەحمەد جبوریی پەرلەمانتار، نەوفەل ئەلعاکوبی پارێزگاری پێشووی نەینەوا و هەردوو سەرکردەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی (رەیان کلدانی و وەعد قەدۆ)ی خستە ناو لیستی سزاکانی وڵاتەکەی.

هەروەک باڵیۆزخانەی ئەمریکا رایگەیاندووە، سزاکانی سەر ئەو چوار بەرپرسە ئەمانەی خوارەوەن:

- دامەزراوە داراییەکانی ئەمریکا مامەڵەیان لەگەڵدا ناکەن.

- کۆمپانیاکانی ئەمریکا مامەڵەیان لەگەڵدا ناکەن.

- ڤیزای ئەمریکایان پێ نادرێ.



باسنيوز
Top