عادل عه‌بدولمه‌هدی: زیاتر له هه‌زار پۆستی حكوومەت به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "زۆر جار به‌هۆی ئارامییمانهوه ره‌خنه‌مان لێده‌گیرێت، به‌ڵام بڕیاری به‌په‌له هه‌ڵه‌یه، بڕیارێك كه به ئارامیی و له سهرهخۆییهوه بدرێت، باشتر و راستتره. زیاتر له هه‌زار پۆست به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به جۆرێك به ده‌وڵه‌تی وه‌كاله‌ت ناوده‌برێین، هه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له زانكۆ ، له سوپا، ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی زیاتر له 500 ده‌بن، له هێزه ئه‌منییه‌كانیش، ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستمان به كار كردووه له‌و باره‌وه، چه‌ندین پۆستیش به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه".
K24