سوپای عێراق دەست بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە دەکات
ئەمڕۆ شەممە 20-7-2019، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە ئۆپەراسیۆنەکە بەناوی قۆناغی دووەمی ”ئیرادەی سەرکەوتنە“ و لە هەرسێ پارێزگای باکوور و رۆژئاوای بەغدا (دیالە، سەڵاحەدین و ئەنبار) ئەنجام دەدرێ.
هەروەک فەرماندەیی هاوبەشی سوپای عێراق رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکە بۆ بەرقەرارکردنی اسایشە لەو ناوچانە هەموو هێزەکانی سوپا، هێزە ئەمنییەکان، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزی ئاسمانیی عێراق تێیدا بەشدارن.
هەرچەندە حکوومەتی عێراق لە کۆتایی ساڵی 2017 کۆتاییهاتنی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی راگەیاند، بەڵام چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بەردەوام لەپارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار و بەغدا کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
باسنيوز