پەرلەمان شەش پرۆژەیاسا تاوتوێ دەکات
پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی ئاسایی ساز دەکات و بەرنامەی کار بڵاو دەکاتەوە.
کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 20-7-2019، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 33ـی خولی یاسادانانی دووەمی ساڵی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی چوارەم، ساز دەکات.
لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا، تاوتوێی شەش پرۆژەیاسا و بابەت دەکرێ، ک بریتین لە؛
- چاوخشاندنەوەی بە دروستیی ئەندامێتیی ژمارەیەک پەرلەمانتار.
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای سەندیکای جیۆلۆجیناسان.
- خوێندنەوەی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای دروستکردنی عەلوەکانی میوەفرۆشی لە عێراق.
- خوێندنەوەی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە.
- خوێندنەوەی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای نەخشەی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ بونیادنانی قوتابخانە. باخچەی ساوایان.
- خوێندنەوەی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای کەسانی خاوەن پیشەی پزیشکی.
- 15 خولەک گفتوگۆی گشتی.
باسنيوز