گرووپێکی بازرگانیکردن بە ژنان دەستگیر کرا
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە 17-7-2019 لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، گرووپەکە لە ناوچەی مەدائین لە باشووری بەغدا، دەستگیر کراوە.
هەروەک فەرماندەییەکە رایگەیاندووە، ئەو گرووپە کاری بەدڕەوشتی و بەکارهێنانی ژنانیان بۆ سێکس و بازرگانیکردن پێیان، دەکرد.
جگە لە بازرگانیکردن بە ژنان، گرووپەکە بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەریشەوە دەکرد و بڕێک ماددەی کریستاڵیشیان پێگیراوە.
باسنيوز