ئەگەر هەیە ساڵی ٢٠٢٠ لە عێراق سەرژمێریی گشتی بکرێت
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌کات که وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بڕیاری داوه له ساڵی داهاتوودا سه‌رژمێری له عێراق ئه‌نجام بدات و ئه‌مه‌ش پێویستی به رێککه‌وتنی په‌رله‌مانی هه‌یه.
شیروان دووبه‌ردانی، پەرلەمانتاری سەر بە فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: "وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بڕیاری داوه له ساڵی ٢٠٢٠ سه‌رژمێری له عێراق ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێویستی به رێککه‌وتنی په‌رله‌مانی هه‌یه، چونکه ئه‌مه پرسێکی گشتگیره و په‌یوه‌ندیی به هه‌موو عێراقه‌وه هه‌یه".
ئەو پەرلەمانتاە ڕاشی گه‌یاند: "ئێستا دوو ئامار له‌به‌رده‌سته و یه‌کێکیان ئاماری به‌شه خۆراک و ئه‌وی دیکه ئاماری گشتی که جیاوازیی زۆر له نێوانیان هه‌یه و ده‌بێت سه‌رجه‌میان رێک بخرێنه‌وه".
باس‌نیوز