چەند نهێنییەکی مەترسیدار لەبارەی گیراوەکانی شاری مووسل لە گرتووخانەکانی ئەو شارە، ئاسکرا دەبێت.

چەند نهێنییەکی مەترسیدار لەبارەی گیراوەکانی شاری مووسل لە گرتووخانەکانی ئەو شارە، ئاسکرا دەبێت.
ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی تورکی راپۆرتێکی لە مووسڵ ئامادە کردووە و تێیدا وردەکاریی ناو گرتووخانەکان و لێدوانی کەسوکاری دەستگیرکراوەکانی بڵاو کردووەتەوە.

هەمزە: باوکم لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کرا

هەمزە، گەنجێکی مووسڵە و رایگەیاندووە، بەشار ئەلعەبادیی باوکی، کە تەمەنی 50 ساڵە، کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ فەرماندەیەکی سوپای عێراق هەبوو، کە خزمی خۆیەتی و ئەو خزمەشی ”تۆمەتی هاوکاریکردنی دارایی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی داوەتە پاڵ و دەستگیر کراوە“.

هەمزە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە باوکی لە مانگی 9ـی 2018ـەوە لە بنکەی گیراوانی فەیسەلییە دەستگیر کراوە و تا ئێستا رێگا بە سەردانیکردنی نەدراوە.

سەلوان: سامری برام لەگەڵ ئەفسەرێک بوو بە دەمەقاڵێی و بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کرا

سەلوان بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە، دوای دزرانی بڕێک پارە لە ماڵەکەماندا، ئەفسەرێک بە پلەی رائید لە فیرقەی شەشەمی سوپای عێراق هاتە ماڵمان و دەمەقاڵێ لەنێوان سامر (تەمەن 39 ساڵ) و ئەفسەرەکە دروست بوو.

هەروەک سەلون رایگەیاندووە، دوو ساڵە سامر بەهۆی ئەو دەمەقاڵێیەوە تۆمەتی تیرۆری دراوەتە پاڵ و تا ئێستا کەس نەیبینیوە، ”بەڵام دەڵێن لە گرتووخانەی تلکێف زیندانی کراوە“.

شێروان دووپردانی، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندووە، زیاتر لە شەش هەزار کەس لە گرتووخانەکانیی مووسڵ زیندانی کراون، کە سەدانیان ژن و منداڵن و بارودۆخیان زۆر خراپە





باسنيوز
Top