سەرۆك وەزیرانی عێراق: دهست به داخستنی بارهگاكانی حهشدی شهعبی كراوه
عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا ئاماژەی بەوە كرد، فەرمانی دیوانیی دەرچووە بۆ پشتیوانیكردنی كەسوكاری شەھیدان و چەكدارانی حەشدی شەعبی و سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقیش پشتیوانی لێدەكەن، ئەوەش لەپێناو رێكخستنی حەشدی شەعبی و دەستمان بە جێبەجێكردنی خێرای ئەو فەرمانە دیوانییە كردووە".
سهرۆك وهزیرانی عێراق دهڵێت: "زۆرینەی گروپەكانی نێو حەشدی شهعبی ھاوكاریمان دەكەن و لەگەڵ ئەو فەرمانە دیوانییەدان، ئەوان ھەست دەكەن تەواوی حەشدی شەعبی ریز لەو بڕیارە دەگرن لەپێناو رێزگرتن لە ھەیبەت و دەسەڵاتی وڵات".
ههروهها گوتوویهتی: "پێویست ناكات ھیچ لایەك ترسیان لە بڕیاری داخستنی حەشدی شەعبی ھەبێت، چونكە ئەوە لە بەرژەوەندی ئاسایشی عێراقە و گرنگە".
عەبدولمەھدی ئاماژە بەوەش دەكات، لەچوارچێوەی فەرمانەكانیان، مافی كەسوكاری شەھیدان و چەكدارانی حەشدی شەعبی رێزیان لێدەگیرێت و بەشێك لە گروپەكان دەستیان كردووە بە داخستنی بارەگاكانیان و رێوشوێنەكانیش لەوبارەوە بەردەوامن.
K24 -