سەرۆك وەزیرانی عێراق: ده‌ست به‌ داخستنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی كراوه‌

سەرۆك وەزیرانی عێراق: ده‌ست به‌ داخستنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی كراوه‌
سەرۆك وەزیرانی عێراق جەخت دەكاتەوە، داخستنی بارەگاكانی حەشدی شەعبی دەستیپێكردووە و داواش دەكات ھەموو لایەك رێز لە بڕیاری حكوومەت بگرن.

عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا ئاماژەی بەوە كرد، فەرمانی دیوانیی دەرچووە بۆ پشتیوانیكردنی كەسوكاری شەھیدان و چەكدارانی حەشدی شەعبی و سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقیش پشتیوانی لێدەكەن، ئەوەش لەپێناو رێكخستنی حەشدی شەعبی و دەستمان بە جێبەجێكردنی خێرای ئەو فەرمانە دیوانییە كردووە".

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "زۆرینەی گروپەكانی نێو حەشدی شه‌عبی ھاوكاریمان دەكەن و لەگەڵ ئەو فەرمانە دیوانییەدان، ئەوان ھەست دەكەن تەواوی حەشدی شەعبی ریز لەو بڕیارە دەگرن لەپێناو رێزگرتن لە ھەیبەت و دەسەڵاتی وڵات".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "پێویست ناكات ھیچ لایەك ترسیان لە بڕیاری داخستنی حەشدی شەعبی ھەبێت، چونكە ئەوە لە بەرژەوەندی ئاسایشی عێراقە و گرنگە".

عەبدولمەھدی ئاماژە بەوەش دەكات، لەچوارچێوەی فەرمانەكانیان، مافی كەسوكاری شەھیدان و چەكدارانی حەشدی شەعبی رێزیان لێدەگیرێت و بەشێك لە گروپەكان دەستیان كردووە بە داخستنی بارەگاكانیان و رێوشوێنەكانیش لەوبارەوە بەردەوامن.





K24 -
Top