باڵیۆزی بەحرێن بە وەرگرتنی گەرەنتی گەڕایەوە بەغدا

 باڵیۆزی بەحرێن بە وەرگرتنی گەرەنتی گەڕایەوە بەغدا


باڵیۆزی بەحرێن لە بەغدای پایتەختی عێراق، بە وەرگرتنی گەرەنتی، گەڕایەوە عێراق.

سەڵاح مالیکی، باڵیۆزی عێراق لە بەغدا رۆژی یەکشەممە 14-7-2019 گەڕایەوە سەر کارەکەی لە بەغدا، دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو ئەو وڵاتەی بەجێ هێشت.

بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، عێراق پابەندبوونی خۆی ”بە گەرەنتیکردنی پاراستنی نوێنەرایەتیی و باڵیۆزخانەکانی وڵاتان لە بەغدا“، کردووەتەوە، ئەمەش بە گەرەنتیدان بە دووبارە نەبوونەوەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی بەحرێن، هەژمار دەکرێ.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 27-6-2019، نزیکەی 200 کەس لەبەردەم باڵیۆزخانەی بەحرێن لە بەغدا خۆپیشاندانێکیان ساز کرد و دوای سووتاندنی ئاڵای ئیسرائیل لەبەردەم باڵیۆزخانەکە، هێرشیان کردە سەر بینای باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە عەرەبییە.

گرووپە چەکدارییە توندڕەوە تائیفی و تیرۆریستییەکان، بەردەوام هێرش دەکەنە سەر باڵیۆزخانەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق و حکوومەتیش توانای پاراستنیانی نییە.






باسنیوز
Top