وەزیری ناوخۆی عێراق پێشوازی لەو ئەفسەرە کرد کە لەلایەن پارێزگاری واست هێرشی کرایە سەر

وەزیری ناوخۆی عێراق پێشوازی لەو ئەفسەرە کرد کە لەلایەن پارێزگاری واست هێرشی کرایە سەر
وەزیری ناوخۆی عێراق پێشوازی لە بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری واست و ئەو ئەفسەرە کرد کە لەلایەت پارێزگاری واستەوە هێرشی کرایە سەر.

لەمبارەیەوەش سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەکدا ڕایگەیاندووە، کە بەهۆی هێرشکردنە سەر ئەفسەرێک لە بازگەیەکدا، وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە سەرجەم پاسەوانەکان لە محەمەد مەیاحی، پارێزگاری واست وەربگرێتەوە و لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەشی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، پارێزگاری واست و پاسەوانەکانی لە بازگەیەکدا ھێرش دەکەنە سەر ئەفسەرێک کە پلەی ڕائیدی هەیە، بەبیانووی ئەوەی ئەفسەرەکە رێگای بۆ ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگار نەکردووەتەوە.










باسنيوز
Top