ئەمرۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان ده‌دات

ئەمرۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان ده‌دات
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خشته‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ 32ی ئه‌مڕۆ 11ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2019ی بڵاوكرده‌وه‌.

خشته‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌:

یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان ژماره‌ 12ی ساڵی 2018.

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای لێبوردن له‌ سزا داراییه‌كان.

سێیه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای مافی شه‌هیدانی بنكه‌ی ئاسمانی سپایكه‌ر.

چواره‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری دووه‌می سه‌ندیكای جیۆلۆجییه‌كان.

پێنجه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر راسپارده‌كانی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبوون.

شه‌شه‌م: میوانداری وه‌زیری نه‌وت، وه‌زیری دارایی، سه‌رۆكی دیوای چاودێری دارایی ئیتیحادی، نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران له‌ باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتیی كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2019.

حه‌وته‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای سه‌ندیكای په‌رستاران.

هه‌شته‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نیشتمانی.

نۆیه‌م: راپۆرت و گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای په‌یوه‌ندییه‌كان و زانیاری.

ده‌یه‌م: گفتوگۆی گشتیی.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كاتژمێر 01:00ی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات.











k24
Top