پارتی ناوی کاندیدەکانی خۆی راده‌ستی پەرلەمانی عێراق کرد

 پارتی ناوی کاندیدەکانی خۆی راده‌ستی پەرلەمانی عێراق کرد
پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی کاندیدەکانی خۆی رادەستی پەرلەمانی عێراق کرد.

به‌یار دۆسکی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ عێراق راگەیاند، به‌پێی ژماره‌ی کورسی، هه‌ر 10 کورسیی په‌رله‌مان یه‌ک باڵیۆزی به‌ر ده‌که‌وێت و پارتیش 25 کورسیی په‌رله‌مانی هه‌یه، دوو‌ باڵیۆزی بەردەکەوێت و رەنگیشە ببێتە سێ.

بەیار دۆسکی هەروەها رایگەیاند، حزبەکەی ناوی سێ کاندیدی بۆ بوون بە باڵیۆزی عێراق لە دەرەوە، گەیاندووەتە پەرلەمانی عێراق.

هەروەک ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، دوای پەسەندکردنی ناوەکان لە پەرلەمان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئەرکی باڵیۆزی لە وڵاتانی دەرەوە، بە کاندیدەکان دەسپێرێت.

بڕیارە 70 باڵیۆز بۆ عێراق دابنرێن، کە 35ـیان لەلایەن لایەنە سیاسییەکان و 35ـیشیان لە وەزارەتی دەرەوە بەپێی چەند مەرجێک، دادەنرێن.







باسنيوز
Top