عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستپێكردنی تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی به سوپای عیراق راگه‌یاند
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سوومه‌رییه نیوز، عه‌بدولمه‌هدی له میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا گوتی: "له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ده‌ستمان به جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه دیوانییه كردووه، كه بۆ تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق ده‌رمانكردبوو، له‌مه‌ودوا حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له ناو ریزه‌كانی سوپا به‌رده‌وامی به ئه‌ركی خۆیان ده‌ده‌ن".
له‌باره‌ی ئه‌و پۆستانه‌ش كه تا ئێستا له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه، عه‌بدولمه‌هدی روونیكرده‌وه، "میكانیزمێكی ته‌واومان بۆ كۆتاییهێنان به دۆسیه‌ی پۆسته به وه‌كاله‌ته‌كان داناوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌كی پیشه‌یی بۆ وردبینیكردن له ناوی پله تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی پێكهێناوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ژماره‌یه‌كی زۆری پۆستمان هه‌یه كه تا ئێستاش به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه، له كاره‌كانیشمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌ك له پله تایبه‌ته‌كان به‌رده‌وامین، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا توانیومانه زیاتر له نیوه‌ی پۆسته به وه‌كاله‌ته‌كان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه و له داهاتوودا جێگیر ده‌كرێن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، دوای جێگیركردنی پله تایبه‌ته‌كان له پۆسته‌كانیان، ناوی ئه‌و كه‌سانه راده‌گه‌یه‌ندرێن كه له‌و پۆستانه‌دا دانراون.
عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌نجوومه‌نی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی چه‌ندین دۆسیه‌ی لایه و له داهاتوودا ده‌كرێنه‌وه، له‌وانه‌ش به‌قاچاغبردنی نه‌وت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌فته‌ی رابردوو عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانێكی دیوانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و تێكه‌ڵكردنیان به سوپای عێراق و پچڕاندنی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و گروپانه به هێزه سیاسییه‌كانه‌وه ده‌ركرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له فه‌رمانه دیوانییه‌كه‌یدا فه‌رمانی به داخستنی ته‌واوی ئه‌و باره‌گایانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرد، كه به ناوی گروپه چه‌كداره‌كانیان ده‌ناسرانه‌وه، چ له‌ناو شاره‌كان یانیش له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان، وێڕای قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر گروپێكی حه‌شد له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێنماییانه، چ به نهێنی یاخۆد به ئاشكرا و ده‌رچوون له‌و رێككارانه‌ی به پێشێلكردنی یاسا وه‌سف كرد.
K24-