پەرلەمانی عێراق ”بڕیارێکی ستەمکارانە“ دژی رۆژنامەنووسان دەدات
ئەمیندارێتیی گشتیی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، پێویستە ئیدی ئەو رۆژنامەنووسانەی لە باڵەخانەی پەرلەمان رووماڵی کۆبوونەوەکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ پەرلەمانتاران دەکەن، چاکەت و پانتۆڵیان لەبەر بێ و بۆینباغ ببەستن.
ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق بووەتە هۆی ناڕەزایی رۆژنامەنووسان و پێیان وایە ”بڕیارێکی ستەمکارانە“ و پێشێلکردنی ئازادیی ئەوانە.
ئەمیندارێتیی گشتیی پەرلەمان هۆکاری ئەو بڕیارەی بۆ پۆشینی جلوبەرگی ”نەشیاو“ لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە، گەڕاندووەتەوە.
باسنيوز