هۆکاری پڕبوونی گرتووخانەکانی مووسڵ ئاشکرا دەکرێت
لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 9-7-2019، ئەحمەد مەدلول جەڕبا، پەرلەمانتاری عێراق دەری کردووە و جەڕبا رایگەیاندووە، ئەو 70 هەزار کەسەی مووسڵ، کە دەزگا ئەمنییەکان فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکردوون، ”زۆر زۆر زۆر زیادەڕەوی تێدایە“.
ئەحمەد جەڕبا پێی وایە ئەگەر مووسڵ ئەو ژمارە زۆرەی تیرۆریستانی تێدا با، هێزە عێراقییەکان نەیاندەتوانی ئەو شارە رزگار بکەنەوە و تا ئێستاش مووسڵ لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەبوو.
ئەو پەرلەمانتارە دوو هۆکار، بە هۆکاری پڕبوونی گرتووخانەکانی مووسڵ لە زیندانییان دەزانێت و دوو هۆکارەکەی بە ”کارەسات“ ناو بردوون.
هۆکارەکان:
- لەیەکچوونی ناوی داواکراوەکان.
زۆربەی ئەوانەی دەستگیرکراون، تاوانبار و تیرۆریست نین، بەڵکو ناوەکانیان هاوشێوی ناوی داواکراوەکانە.
- سکاڵا هەڕەمەکییەکان
هێزە ئەمنییەکان بە سکاڵای هەڕەمەکی خەڵکی شاری مووسڵ بە تۆمەتی تیرۆر، دەستگیر دەکەن.
باسنيوز