شا سەلمان پەیوەندیی بە سەرکردەیەکی باڵای عێراقییەوە دەکات
شای شانشینی سعودیە پەیوەندیی تەلەفۆنی بە سەرکردەیەکی باڵای عێراقییەوە دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 2-7-2019، میدیا سعودییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە، بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە.
هەروەک ئەو میدیایانە باسیان کردووە، شا سەلمان و عادل عەبدولمەهدی تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ریاز و بەغدایان لە هەموو بوارەکان کردووە وجەختیان لە ”برایەتیی نایاب“ی نێوان هەردوو گەلی سعودی و عێراقی کردووەتەوە.
باسنیوز