شاندێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەردانی بەغدا دەكات
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، شاندەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمڕۆ دەگەنە عێراق و ھەمان رۆژ دەگەڕێنەوە و بە داوەتنامەی فەرمیی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەردانەكە ئەنجام دەدەن و بڕیارە لەگەڵ هەریەك لە سەرۆككۆمار، سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببنەوە، هەروەها لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا كۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەش كرد ئەم سەردانە مێژوویی دەبێت بۆ عێراق، لە چوارچێوەی كارەكانی حكوومەتدا دێت بۆ پێشخستنی رۆڵی نێودەوڵەتیی عێراق لەنێو وڵاتانی جیهاندا و نیشانەی هێوربوونەوە و سەقامگیری دۆخی ئاسایشی عێراقە.
k24