حەلبووسی داوی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان لە ئاگرەکەی مووسڵ دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لێکۆڵینەوەی پەرلەمان لە ئاگرەکەی شاری مووسڵ دەکات.
بەپێی نووسراوێک، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-6-2019ـی کردووەتەوە.
دواتر محەمەد حەلبوسی داوای لە لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان کردووە بەپەلە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لە نزیک کارگەگانی گۆگرد لە پارێزگای نەینەوا، ساز بکەن.
چەند رۆژێکی ئاگرێکی گەورە لە کارگەی گۆگردی میشراق لە سنووری نەینەوا کەوتووەتەوە، کە مەترسیی روودانی کارەساتێکی گەورەی ژینگەیی، دروست کردووە.
باسنیوز