محەمەد حەلبوسی: دەستەی سەرۆکایەتی و پەرلەمانتارانی عێراق هیچ مووچەیەکی خانەنشینی وەرناگرن.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق روونکردنەوەیەکلەبارەی مووچەی پەرلەمانتارانەوە دەدات.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 25-6-2019 میدیا عێراقییەکان ناوەڕۆکەکەیان بڵاو کردووەتەوە، رایگەیاندووە، دەستەی سەرۆکایەتی و پەرلەمانتارانی عێراق هیچ مووچەیەکی خانەنشینی وەرناگرن.
محەمەد حەلبوسی هەروەها رایگەیاندووە، لە خولی رابردووی پەرلەمانەوە بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی پلەباڵاکان بە پەرلەمانتارانیشەوە بۆ کەمتر لە نیوە، دراوە و تا ئێستاش کار بەو بڕیارە دەکرێت.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێی وایە ئەو ئاسانکاری و دەرامەتانەی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان دابین کراوە، زیاترە لەوەی بۆ پەرلەمانتاران دابین کراوە.
باسنيوز