كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و ئێران بەڕێوەچوو

كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و ئێران بەڕێوەچوو
گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ڕای دەگەیەنێت، كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئێران و عێراق بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی دۆزینەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و ئاڵوگۆڕی ڕوفاتەكانە لە نێوان ئێران و عێراقدا.

فواد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ڕايگەیاند: ”ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لێژنەی سێ قۆڵی تایبەت بە ونبووانی شەڕی كەنداو كە هەردوو شەڕی (عێراق - ئێران) و (عێراق - كۆیت)ن ئەنجام درا، ئەم كۆبوونەوەیە“.

گوتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی بەرگری عێراق و نوێنەری ئێران بەشدار دەبن، بەرنامەی كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردنە لەسەر میكانیزمی ئالیات و كەلوپەلی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لەلایەن تیمی ئێرانەوە لەناو خاكی عێراق، ئەوەش بە ڕەزامەندی حكوومەتی عێراق، لەلایەكی دیكەشەوە گفتوگۆ لەبارەی پلانی تایبەت بە تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەربازە عێراقییەكان كە لە شەڕەكەدا ونبوون، هەروەها گفتوگۆ لەسەر شێوازی ئاڵوگۆڕكردنی ڕوفاتە دۆزراوەكان دەكرێت“.

ئەوەشی خستە ڕوو، كە كۆبوونەوەكە لەلایەن خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەدەچێت، تایبەتە بە ونبوانی شەڕی ئێران - عێراق و عێراق - کوێت، ئاشكرای كرد کە تا ئێستا چەند گۆڕێکی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە هەم هی ئێرانی و هەم عێراقی بەشێك لەو تەرمانەش ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراون.











باسنيوز
Top