بەرپرسێک هەڕەشە لە سیاسییەکان دەکات

بەرپرسێک هەڕەشە لە سیاسییەکان دەکات
بەرپرسێکی باڵای پارێزگای ئەنبار هەڕەشە لە سیاسییەکانی وڵاتەکەی دەکات.

ئەحمەد حەمید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، هەڕەشەکەی دەکات.

لە گرتەکەدا، ئەحمەد حەمید دوو داری بەدەستەوە گرتووە و سوێند دەخوات، کە سەری هەموو ئەو ”سەرکردانە“ دەشکێنێت، کە دەچنە ئەنجومەنی پارێگا و دەست لەکاروباری پارێزگاکە وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو هەڕەشەیەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار لە ئەحمەد جبوری (ئەبو مازن)، پەرلەمانتاری پارێزگای سەڵاحەدینی کردووە.











باسنيوز
Top