عێراق كه‌مترین وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی رووی تێكردووه
به به‌راورد به ساڵی 2017، وه‌به‌رهێنان له وڵاتانی عه‌ره‌بی به رێژه‌ی %13 كه‌میكردووه.
ئه‌مه‌ریكا زۆرترین وه‌به‌رهێنان و به بڕی 252 ملیار دۆلار و دواتر چین به بڕی 139 ملیار دۆلار و هۆنگ كۆنگ به بڕی 116 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانیان تێدا كراوه.
ژاپۆن له سه‌رووی ئه‌و وڵاتانه‌یه زۆرترین وه‌به‌رهێنانیان له ده‌ره‌وه كردووه و ئاستی وه‌به‌رهێنانی له ده‌ره‌وه گه‌یشتووه‌ته 143 ملیار دۆلار و به دوای ئه‌ویشدا چین دێت به بڕی 130 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی كردووه.
ئیمارات و سعوودییه زۆرترین وه‌به‌رهێنانیان تێدا كراوه و سعوودییه به بڕی 21 ملیار دۆلار و ئیماراتیش به بڕی 15 ملیار دۆلار له 2018دا وه‌به‌رهێنانیان تێدا كراوه.
قه‌باره‌یی وه‌به‌رهێنان له وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ 2018 به‌م جۆره بووه:
ئیمارات: 10.4 مليار دۆلار
میسر: 6.8 مليار دۆلار
میرنشینی عومان: 4.2 مليار دۆلار
مه‌غریب: 3.6 مليار دۆلار
سعوودییه: 3.2 مليار دۆلار
لوبنان: 2.9 مليار دۆلار
به‌حره‌ین: 1.51 مليار دۆلار
جه‌زائیر: 1.5 مليار دۆلار
سودان: 1.13 مليار دۆلار
تونس: 1 مليار دۆلار
ئه‌رده‌ن: 950 مليۆن دۆلار
كوه‌یت: 346 مليۆن دۆلار
جیبۆتی: 265 مليۆن دۆلار
مۆريتانيا: 71 مليۆن دۆلار
k24