عێراق كه‌مترین وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی رووی تێكردووه‌

عێراق كه‌مترین وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی رووی تێكردووه‌
به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ بازرگانی و گه‌شه‌پێدان، كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌مترین وه‌به‌رهێنه‌ر رووی تێكردوون و له‌ 2018دا بڕی وه‌به‌رهێنان ته‌نیا 30 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووه‌.

به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2017، وه‌به‌رهێنان له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ رێژه‌ی %13 كه‌میكردووه‌.

ئه‌مه‌ریكا زۆرترین وه‌به‌رهێنان و به‌ بڕی 252 ملیار دۆلار و دواتر چین به‌ بڕی 139 ملیار دۆلار و هۆنگ كۆنگ به‌ بڕی 116 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانیان تێدا كراوه‌.

ژاپۆن له‌ سه‌رووی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ زۆرترین وه‌به‌رهێنانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ و ئاستی وه‌به‌رهێنانی له‌ ده‌ره‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 143 ملیار دۆلار و به‌ دوای ئه‌ویشدا چین دێت به‌ بڕی 130 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی كردووه‌.

ئیمارات و سعوودییه‌ زۆرترین وه‌به‌رهێنانیان تێدا كراوه‌ و سعوودییه‌ به‌ بڕی 21 ملیار دۆلار و ئیماراتیش به‌ بڕی 15 ملیار دۆلار له‌ 2018دا وه‌به‌رهێنانیان تێدا كراوه‌.

قه‌باره‌یی وه‌به‌رهێنان له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ 2018 به‌م جۆره‌ بووه‌:

ئیمارات: 10.4 مليار دۆلار

میسر: 6.8 مليار دۆلار

میرنشینی عومان: 4.2 مليار دۆلار

مه‌غریب: 3.6 مليار دۆلار

سعوودییه‌: 3.2 مليار دۆلار

لوبنان: 2.9 مليار دۆلار

به‌حره‌ین: 1.51 مليار دۆلار

جه‌زائیر: 1.5 مليار دۆلار

سودان: 1.13 مليار دۆلار

تونس: 1 مليار دۆلار

ئه‌رده‌ن: 950 مليۆن دۆلار

كوه‌یت: 346 مليۆن دۆلار

جیبۆتی: 265 مليۆن دۆلار

مۆريتانيا: 71 مليۆن دۆلار









k24
Top