سەدرییەکان دوای 10 رۆژی دیکە دێنەوە سەر شەقام
سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی سائیرون بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، دوای کۆتایی هاتنی ئەو مۆڵەتە 10 رۆژییەی موقتەدا سەدر بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دیاریکردووە، تا پێکهاتەی کابینەکەی تەواو بکات، سەدر بەنیازە داوا لە لایەنگرانی بکات، مانگرتننی کراوە رابگەیەنن.
پێشتر سەدر داوایکردبوو، لە ماوەی 10 رۆژدا دوو کاندیدی سەربەخۆی دوور لە کەسانی حزبی، بۆ هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دابنرێن و پۆستەکانی دیکەش پڕبکرێنەوە.
ئێستاش تەنیا 5 رۆژ لە مۆڵەتەکەی سەدر بۆ عادل عەبدولمەهدی ماوە ، ئەگەرنا جارێکی دیکە هەزاران لە لایەنگەرانی سەدر دەچنەوە سەر شەقامەکان.
ماوه‌ی 7 مانگه كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق پێكهێنراوه، به‌ڵام هێشتا پۆستی چوار وه‌زاره‌ت به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه و به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته‌كانی (به‌رگریی، ناوخۆ، داد، په‌روه‌رده)ـیه.
k24