رەوتی حیكمە بە سەركردایەتی عەمار حەكیم، بە فەرمی خۆی وەكو ئۆپۆزسیۆنی حكوومەتی عێراق راگەیاند،

رەوتی حیكمە بە سەركردایەتی عەمار حەكیم، بە فەرمی خۆی وەكو ئۆپۆزسیۆنی حكوومەتی عێراق راگەیاند،
ئەمڕۆ دوو شەممە رەوتی حیكمە بە سەركردایەتی عەمار حەكیم، بە فەرمی خۆی وەكو ئۆپۆزسیۆنی حكوومەتی عێراق راگەیاند، ئەمەش لە كۆبوونەوەیەكی ئێوارەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیی رەوتەكە بڕیاری لێ درا.


پێش كەمێك مەكتەبی سیاسیی رەوتی حیكمە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا، مەكتەبی سیاسییمان دۆخی عێراقی بە گشتی و باری خزمەتگوزارییەكان و نیگەرانییەكانی شەقامی تاوتوێ كرد، لە ئەنجامیشدا بڕیارمان دا وەكو ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسیی دەستووریی نیشتمانی بنیاتنەرانە دەست بە كار و چالاكی بكەن".


مەكتەبی سیاسیی رەوتی حیكمە ئەوەشی باس كردووە كە تەواوی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ ئەوەدا بوون ببن بە ئۆپۆزسیۆن، چونكە رەخنەیان لە ئاستی كاركردنی حكوومەت هەیە و بە پێویستی دەزانن هاوشانی نیگەرانییەكانی شەقامی عێراقی كار بكەن.



جێی باسە ئەم راگەیاندراوە لە كاتێكدایە ژمارەیەكی بەرچاوی حزب و لایەنی سیاسیی عێراقی بە كردار وەكو ئۆپۆزسیۆن و لە ژێرەوەش هەوڵی رووخاندنی حكوومەتی نوێی عێراق و شكستپێهێنانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەدەن.







باسنیوز
Top