عێراق ره‌تیكرده‌وه به‌شداری له كۆنگره‌ی به‌حره‌ین سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستین بكات
ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، رایگه‌یاند، به هۆی هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به پرسی فه‌له‌ستین، عێراق به‌شداری له كۆنگره‌كه ناكات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوتیشی: عێراق هه‌ڵوێستێكی نه‌گۆڕی سه‌باره‌ت به پرسی فه‌له‌ستین هه‌یه. به‌رگریكردن له پرسه‌كه بابه‌تێكی گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت.
بڕیاره له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌مه‌ریكا رۆژانی 25 و 26ی ئه‌م مانگه له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین كۆنگره‌یه‌كی ئابووری تایبه‌ت به هاندانی وه‌به‌رهێنان له فه‌له‌ستین به‌ڕێوه‌بچێت.
به رای شاره‌زایانی فه‌له‌ستینی، كۆنگره‌كه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ پرسی فه‌له‌ستین.
فه‌له‌ستین ره‌تیكردووه‌ته‌وه به‌شداری له كۆنگره‌كه بكات و داواشی له وڵاتانی عه‌ره‌بی كردووه، به‌شداری تێدا نه‌كه‌ن.
K24