نەتەوە یەکگرتووەکان بەربەستی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانی عێراق بۆ شوێنی خۆیان ئاشکرا دەکات
نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، 70% مین و بۆمبە چێندراوەكانی داعش لە عێراق پاكنەكراونەتەوە و ئاوارەكانیش بەو ھۆیەوە ناتوانن بگەڕێنەوە.
نووسینگەی خزمەتگوزاری كاروباری مینی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، تا ئێستا 70% بۆمب و مینە چێندراوەكان لە ناوچە ئازادكراوەكان ماون و پاك نەكراونەتەوە، ئەوەش گەورەترین بەربەستی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكانی عێراقە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو بۆمب و مینە چێندروانە، لەمپەرێكی گەورەن لەبەردەم ھێزە عێراقییەكان تا ئاوارەكان بگەڕێننەوە ناوچەكانیان، بەڵام وێرای تێپەربوونی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر ئازادكردنی عێراق لەدەست داعش، ھێشتا ئەو مینانە ھەڕەشەن و پاك نەكراونەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەكان، پێنج ملیۆن و 500 ھەزار عێراقی لە ئاوارەییدا دەژین و ئاسانکاریی و کاری پێویست بۆ گەڕانەوەیان نەکراوە.
k24-