ناسه‌قامگیری و خراپی ژیانی هاووڵاتیان ته‌نیا به به‌هێزكردن و بڕیار به‌ده‌ستبوونی حكوومه‌ت له عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بێ
به چه‌ندین داتا و زانیارییه‌وه، له واشنتن شاره‌زایانی كاروباری عێراق له پانێلێكدا قسه و باسیان له‌باره‌ی خراپیی ره‌وشی ئارامی و ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی عێراق كرد، په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش ئاراسته‌ی حزبه‌كان و سه‌ركردایه‌تیه‌كانیان كرا، به‌تایبه‌تی به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی حزب و لایه‌نه شیعه‌كان.
به‌سمه عه‌للوش، رێكخه‌ری كاروباری ئه‌نجوومه‌نی نه‌رویژی بۆ په‌نابه‌ران له عێراق بە كوردستان24ی راگەیاند: "به‌ڕاستی من شۆك بووم كاتێك شێوازی ژیانی هاووڵاتیانی عێراقم بینی، به‌داخه‌وه خه‌ڵكه‌كه له‌نێو ململانێی حزبه‌كاندا گیریان خواردووه و بوونه‌ته قوربانی".
به بڕوای شاره‌زایانی كاروباری عێراق له واشنتن، كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و چاكتركردنی گوزه‌رانی ژیانی هاووڵاتیان ئاڵۆزن و ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی حزب و گرووپه چه‌كداره‌كان وایان كردووه ئه‌سته‌م بێ ئه‌م ره‌وشه به حكوومه‌ت چاك ببێته‌وه، چونكه هه‌ر ئه‌م حزبانه خۆیان جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تیشیان زه‌وه‌تكردووه.
لەوبارەوە ماك سكێڵتن، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی دیراساتی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی دەڵێ: "ده‌بێ دان به‌وه بنێین حكوومه‌ت رووبه‌ڕووی چه‌ند هێزێكی سیاسی و حزبی وا بووەته‌وه، كه دوورن له هه‌موو چاكسازییه‌ك، بۆ نموونه له به‌سره، حزبه‌كانی حیكمه، فه‌زیڵه، به‌در، عه‌سایب، هه‌موویان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جیاوای خۆیان له كێبڕكێدان".
K24