ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی عێراق دەكات

 ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی عێراق دەكات
بڕیاره‌ ئەمڕۆ‌ شەممە 2019.6.8 هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بگاته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆ ببێته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.



هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ستەش بڕیاره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 2019.6.10 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران بكات و له‌وێش له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆ ببێته‌وه‌.



به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا، حكوومه‌تی به‌رلین به‌نیازه‌ به ‌نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌ورووپا هه‌وڵێك ده‌ست پێبكات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه‌كه‌ و دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ له ‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران.



هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ساڵی ڕابردوو سەردانی ھەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان جەختی لە پەیوەندییەكانی نێوان بەرلین و ھەولێر و بەردەوامیی ھاوكارییەكانیان بۆ ھێزی پێشمەرگە كردەوە.






باسنیوز
Top