گەندەڵییەکی 11 ملیار دیناریی پۆلیسی بەسرە ئاشکرا دەبێت

گەندەڵییەکی 11 ملیار دیناریی پۆلیسی بەسرە ئاشکرا دەبێت
گەندەڵییەکی 11 ملیار دیناریی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەسرە، ئاشکرا دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 3-6-2019، دەستەی دەستپاکی (نەزاهە)ی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، گرێبوەستێکیان دۆزیوەتەوە، کە گەندەڵی تێدا کراوە و بەبێ هیچ رێکارێکی یاسایی واژۆ کراوە.

هەروەک دەستەکە رایگەیاندووە، گرێبەستەکە لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەسرە و کۆمپانیایەکی خواردن بە بەهای 10 ملیار و 950 ملیۆن دینار واژۆ کراوە.

دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کۆمپانیاکە خواردنی خراپی بەسەر پۆلیس دابەش کردووە و بووەتە هۆی ژەهراویبوونی 22 پۆلیس و ئەوان بە هەماهەنگیی دادگا، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.









باسنيوز
Top