داوای کوشتنی سەرکردەیەکی عێراقی دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 3-6-2019، جەواد موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سکاڵای یاسایی لەسەر نەوفەل عەبدولموحسین خەلەف غانم ناسراو بە ئەبو ئەسەد ئەلیاسری، تۆمار دەکات.
جەواد موسەوی لەبارەی هۆکاری سکاڵاکە، رایگەیاندووە، ئەبو ئەسەد ئەلیاسری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هانی خەڵکی داوە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیرون بکوژن.
پێشتر ئەبو ئەسەد ئەلیاسری، کە کەسێکی نزیکی نوری مالیکیی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) دوعایەکی کردبوو و نووسیبووی، ”خوایە بەو مانگە پیرۆزە لێت دەپاڕێمەوە ئەمە دوا حەڵقەی موقتەد سەدر بێت“.
باسنيوز