فڕۆكه‌ هه‌ڵگره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ و هێرشبه‌ره‌ "B-52"ـه‌كان له‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب ده‌ستیان به‌ مه‌شق كرد

فڕۆكه‌ هه‌ڵگره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ و هێرشبه‌ره‌
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" رایگه‌یاند، كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ئه‌براهام لینكۆڵن" و فڕۆكه‌ هێرشبه‌ره‌كانی "B-52"ى ئه‌مه‌ریكی كه‌ بۆ واشنتن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ی كردووه‌ و له‌ ئاوه‌كانی ده‌ریای عه‌ره‌بی له‌نگه‌ریان گرتووه‌، ده‌ستیان به‌ مه‌شقی سه‌ربازی كردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشدا كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به‌ "كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌م" بڵاویكرده‌وه‌، دوێنێ 1ی ئه‌م مانگه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌ ده‌ریاییه‌كانی سه‌ر به‌ كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ئه‌براهام لینكۆڵن" و هێرشبه‌ره‌ ستراتیژییه‌كانی "B-52" ناسراو به‌ "قه‌ڵای فڕۆیو"، له‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب، چه‌ندین مه‌شقی جیاوازیان ئه‌نجامداوه‌.


له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه‌، "له‌ راهێنانه‌كاندا فڕۆكه‌ی جۆری سوپه‌ر هۆرنێت، گرۆله‌ر و هێلیكۆپته‌ر به‌شدار بوون و راهێنانیان له‌سه‌ر چه‌ندین سیناریۆی جیاوازی جه‌نگی كرد، له‌وانه‌ش: ئه‌گه‌ری پرۆسه‌ی بۆردومانی به‌رگریكردن له‌ بنه‌چه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، مانگی رابردوو ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌شتیگه‌لێكی سه‌ربازی و پۆلێك له‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداو كرد، له‌ناویان فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ئه‌براهام لینكۆڵن"، به‌ مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌.
k24 -
Top