سەرچاوەی ئەو هەڕەشەیەی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کراوە ئاشکرا دەبێت.

سەرچاوەی ئەو هەڕەشەیەی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کراوە ئاشکرا دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-5-2019، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە چەکدارێک بە ناوی ئەبو حەیدەر، ئۆتۆمبێلی سکرتێری تایبەتی محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیان راگرتووە و نامە هەڕەشەئامێزەکەی پێ ناردووە.

ئەو میدیایانە باسی ئەوەیان کردووە، کە هەڕەشەکە لەلایەن ئەبو حەیدەر، کە سەرکردەیەکی میلیشیای حزبوڵڵای عێراقییە، لە محەمەد حەلبوسی کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، حزبوڵڵای عێراقی، کە یەکێکە لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، هەڕەشەی کوشتنی لە سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە، کە هەڕەشەکە بەهۆی ناکۆکیی و ئاڵۆزبوونی بارودۆخی نێوان ئەمریکا و ئێران.

حزبوڵڵای عێراقی هاوشێوەی زۆرینەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، وابەستەی سیاسەتەکانی ئێرانە و سەرکردەکانی بەردەوام باس لەوە دەکەن، کە فەرمان و هاوکارییەکانیان لە ئێرانەوە پێ دەگات.







باسنیوز
Top