حكوومەتی فەرەنسا لەسەر لەسێدارەدانی 3 ھاووڵاتی فەرەنسی لە عێراق ھاتە دەنگ
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماژەی بەوەشكردووە، هه‌نگاوی جیدی ده‌گرێته‌به‌ر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق تاوه‌كو چیدیكه بەغدا ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ره‌نسیانه له‌سێداره نەدات كه تاوانبارن به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕیان كردووه.
له‌كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه "پاریس دژی هه‌مووجۆره لهسێدارهدانێكه له هه‌ر شوێنێك بێت".
نیگه‌رانی حكوومەتی فه‌ره‌نسا له‌دوای ئه‌وه‌دێت كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو حكوومه‌تی عێراقی ئاشكرای كرد سێ هاووڵاتی فه‌ره‌نسی له‌سێداره‌دا كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له عێراق له‌گه‌ڵ داعش بوون.
K24