سەرکردەیەکی عێراقی: پێویستە بە مەرج نێوەندگیریی ئێران و ئەمریکا بکەین

سەرکردەیەکی عێراقی: پێویستە بە مەرج نێوەندگیریی ئێران و ئەمریکا بکەین
سەرکردەیەکی عێراقی داوا دەکا وڵاتەکەی بە مەرج نێوەندگیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26-5-2019، میسال ئالوسی، سەرۆکی حزبی ئوممەی عێراقی لە پەیامێکدا، رایگەیاندووە، ئێران بەردەوام دەست لەکاروباری ناوخۆی عێراق وەردەدات.

میسال ئالوسی لە پەیامەکەیدا، کە ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقی کردووە، پێی وایە بە بڕیاری قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بەشێک لە سیاسەتمەدارە عێراقییەکان دوور خراونەتەوە و بەشێکی دیکەش پۆستی باڵایان پێ دراوە.

ئەو سەرکردە عێراقییە نێوەندگیریی عێراق لە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران بە کارێکی باش دەزانێ، بەڵام داوا دەکا عێراق بە مەرج ئەو نێوەندگیرییە قبوڵ بکات و ئەو مەرجانە بەسەر ئێراندا بسەپێنێت:

- ئێران رێز لە سەروەریی عێراق بگرێت.

- ئێران میلیشیا و چەکەکانی لە عێراق بکێشێتەوە.

- چیتر ئێران ماددە هۆشبەرەکان هەناردەی عێراق نەکات.

- چیتر ئێران پشتگیریی سیاسەتمەدارە گەندەڵەکانی عێراق نەکات.










باسنيوز
Top