سەرکردەیەکی ناسراو نێوەندگیریی ئەمریکا و ئێران دەکات
هەروەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، عادل عەبدولمەهدی بڕیاری ناردنی دوو شاندی بۆ هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێران داوە و ئەو شاندانە پێشنیازی عێراق بۆ راگرتنی ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتن و تاران، دەگەیەننە کاربەدەستانی ئەو دوو وڵاتە.
ماڵپەڕی (بەغداد تودەی) بڵاوی کردووەتەوە، کە نێوەندگیرییەکەی عەبدولمەهدی لەسەر پێشنیازی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێرانە بەو پێیەی ”عێراق توانای نێوەندگیری هەیە“.
چەند هەفتەیەکە بارودۆخی نێوان ئەمریکا و ئێران زۆر ئاڵۆز بووە و ئەمریکا دەیان هەزار سەربازی لە عێراق خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی و کەشتیگەلێکی گەورەی سەربازیشی ناردووەتە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی.
توندبوونی بارودۆخەکە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ناوکی لەگەڵ ئێران دروست بوو و ئەمریکا چەندین سزای دارایی و ئابووری بەسەر ئێراندا سەپاند.
شەوی 8/5/2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد.
دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ناوکی و سەپاندنی چەندین سزا بەسەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە هەموو ئەو وڵات و لایەنانە کرد، کە یان دەبێ بچنە بەرەی ئێران یاخود پابەندی سزاکانی ئەمریکا بن بەسەر ئێران.
رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک لە سەرەتای نیسانی 2015 لە شاری لۆزان لە سویسڕا واژۆ کرا، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە ئێران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی دەبێت و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە سووک دەکات.
وڵاتانی پێنج + یەک بریتین لە پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئەمریکا، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا و چین) و ئەڵمانیا پێک دێت.
باسنيوز