عادل عەبدولمەهدی : ناوچەی سەوزی بەغدا لە رۆژانی داھاتوودا بە تەواوی بە رووی ھاووڵاتییاندا دەكرێتەوە
نووسینگەی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ناوچەی سەوزی بەغدا لە رۆژانی داھاتوودا بە تەواوی بە رووی ھاووڵاتییاندا دەكرێتەوە و ئاراستەكردنی مووشەكێك بۆ باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و باڵەخانە حكومییەكانی دیكە، كاریگەریی بەسەر كرانەوەی ئەو ناوچەیە نابێت.
ئەو بەیاننامەیە دوای ئەوە ھات، مووشەكێكی جۆری كاتیۆشا لە نزیك ناوچەی سەوزەوە ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، سه‌كۆی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌کە دۆزراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ئاراسته‌كراوه.
K24 –