وەزیری نەوتی عێراق بە توندی ڕەخنە لە ئێكسۆن مۆبیڵی ئەمریكی دەگرێت

وەزیری نەوتی عێراق بە توندی ڕەخنە لە ئێكسۆن مۆبیڵی ئەمریكی دەگرێت
ئەمڕۆ یەكشەممە سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق بە توندی رەخنەی لە بڕیاری كشانەوەی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیڵی ئەمریكی لە شاری بەسرا گرت و رایگەیاند ئەم بڕیارە قبووڵكراو نیە.

میدیاكانی عێراق لە زاری غەسبانیان گواستەوە كە بڕیاری بەجێهێشتنی عێراق و كێشانەوەی كارمەندەكانی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیڵی ئەمریكی هیچ بیانووەكی نیە و قبووڵی ناكەن.

وەزیری نەوتی عێراق هەروەها گوتوویەتی كە بەم زووانە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیا ئەمریكیەكە ئەنجام دەدەن.

جێی باسە لەگەڵ گرژبوونی پەیوەندییەكانی واشنتن و تاران، كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیڵ بڕیاری دا كارمەندەكانی لە شاری بەسرای باشووری عێراق بكێشێتەوە.

سامر غەزبان هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە کێشانەوەی چەند کارمەندێک، ئەگەرچی ژمارەشیان کەم بووبێت، کاتیە و پەیوەندی بە دۆخی ئەمنیەوە نیە، بەڵکو هۆکاری سیاسی لە پشتەوەیە.

جێی باسە دەبوایە كۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیڵ پرۆژەی گەورە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق ئەنجام بدات.












باسنيوز
Top