بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا بکات
شاندێکی باڵای عێراقی کەلە چەند وەزیرێک پێکهاتوون، لەم سەردانەدا هاوڕێیەتی عادل عەبدولمەهدی دەکەن کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا کۆ دەبنەوە.
بڕیارە کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا لە ئەنقەرە پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بکرێت.
ئەمە یەکەم سەردانی عادل عەبدولمەهدییە بۆ تورکیا پاش ئەوەی بووە بە سەرۆک وەزیر و بڕیارە لە داهاتوودا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیاش سەردانی عێراق بکات.
باسنيوز