عادل عه‌بدولمه‌هدی پرسی ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا تاوتوێ ده‌كات
سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ لەسەر بانگھێشتی فەرمی رەجەب تەیب ئەردۆغان، عادل عەبدولمەھدی سەردانی توركیا دەكات و پەیوەندییە بازرگانییەكان و شەڕی تیرۆر و بونیاتنانەوەی عێراق تاوتوێ دەكەن.
لای خۆیەوە عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، گوتی: "له سهردانهكهمدا چه‌ند پرسێكی گرنگی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ ده‌كه‌ین، له‌وانه‌ش دۆسیه‌ی ئابووری و پرسی ده‌روازه سنوورییه‌كان و ئاو".
عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگەیاند: "چه‌ند پرسێك له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێ ده‌كه‌ین، كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن، له‌وانه‌ش دۆسیه‌ی ئابووری كه زۆر گرنگه، ئێمه له عێراق بایەخ به وه‌به‌رهێنان ده‌ده‌ین، توركیاش پێمان وایه له توانای دایه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شه‌وه، توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها دۆخی ناوچه‌كه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ین، توركیا لایه‌نێكی سه‌ره‌كییه له دۆخی هه‌رێمی دا، و قسه‌ی خۆی هه‌یه. عێراق ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك رێكبكه‌وێت، له‌وانه‌ش پرسی ده‌روازه سنوورییه‌كان و هێڵی ئاسن و دۆسیه‌ی ئاو، ئه‌ردۆغان، راوێژكارێكی تایبه‌تی بۆ دۆسیه‌ی ئاو ته‌رخان كردووه و ھەردوولامان لەم پرسە جدین".
K24 -