تەقینەوەیەک دوکانێکی مەیفرۆشی لە بەغدا دەکاتە ئامانج

 تەقینەوەیەک دوکانێکی مەیفرۆشی لە بەغدا دەکاتە ئامانج
تەقینەوەیەک لەبەردەم دوکانێکی مەیفرۆشی (فرۆشتنی خواردنەوە ئەلکحولییەکان) لە بەغدای پایتەختی عێراق، رووی دا.

تەقینەوەکە درەنگانی شەوی سێشەممە 14-5-2019، لەبەردەم دوکانێکی فرۆشتنی خواردنەوە ئەلکحولییەکان لە نزیک گۆڕەپانی عەقەبە بن نافع لە ناوچەی کەڕادە لە بەغدا، رووی داوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بەهۆی ئەوەی دوکانەکە داخراوبووە، هیچ کەسێک بەهۆی تەقینەوەکە نەبووەتە قوربانی، کە تەقینەوەکە لەڕێی بۆمبێکەوە رووی داوە.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای تائیفی، توندڕەو و تیرۆریستی لە شارەکانی ئەو وڵاتە دروست بوون و هەر یەکەیان بەپێی بیروباوەڕ و بەرژەوەندییەکانی خۆی، هەوڵی سەپاندنی بنەماکانیان دەدەن.







باسنیوز
Top