پسپۆڕێکی ئەمنی: عێراق لە شەڕی ئەمریکا و ئێران خۆی یەکلا دەکاتەوە
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ەباس ئەلعەرداوی، پسپۆڕی ئەمنیی عێراقی رایگەیاندووە، ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە، کە 50 هەزار سەربازی لەسەر خاکی عێراقدان، کە ”پلانی زایۆنیزمی جیهانییە و بۆ بەردەوامیدانە بە کردە تیرۆریستییەکان لە عێراق“.
عەباس ئەلعەرداوی هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەگەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراقەوە هێرش بکەنە سەر ئێران، ئەوا ”هێزە ئەمنییەکان و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئێران رادەگەیەنن و شەڕی هێزە ئەمریکییەکان دەکەن.
ئەو لێدوانە لەکاتێک دایە، کە هەفتەی رابردوو مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کرد و سەرچاوە میدیاییەکانیش ئاماژەیان بەوە کرد، کە پۆمپیۆ هۆشداریی داوە لەوەی هەر گرووپێک هێرش بکاتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، ئەمریکا دەیخاتە ناو لیستی تیرۆرەوە.
باسنيوز