پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لە خراپیی هێڵەکانی ئنتەرنێت دەکات
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراقەوە بە ماڵپەڕی (ئیخبارییە)ی راگەیاندووە، ”لە دانیشتنەکانی داهاتوودا“، پەرلەمان میوانداریی نەعیم روبەیعی، وەزیری گەیاندن دەکات.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاندووە، لە دانیشتنەکەدا، تاوتوێی چەندین کێشەی ئینتەرنێت لە عێراق دەکرێت و لێکۆڵینەوە لەبارەی سکاڵای هاووڵاتییان لە خراپیی ئینتەرنێت، دەکرێت.
خاویی ئینتەرنێت بەشێکی دیکە دەبێ لە تەوەرەکانی دانیشتنەکە و پەرلەمان لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە لەگەڵ وەزیری گەیاندن دەکات.
باسنیوز